"محەمەد بێن سەلمان" لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا لە "مەسعوود پزشکیان" سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.
لەم وتووێژەدا شازادەی جێنشینی سعودیە خۆشحاڵی خۆی بە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە کەرتە جۆربەجۆرەکاندا دەربڕی و جەختی لەسەر پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دوکتور مەسعوود پزشکیان هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە دەربڕی.
342/